به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ب"سالح ئاستەل" لە خەباتکارانی گوردانی سرایا قۆدس لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ، بەهۆی ڕوخانی یەکێ لە توونێلەکانی خۆڕاگری لە پارێزگای خان یونس شەهید کراوە و ژمارێکی دیکە لە خەباتکارەکانی ئەم گرووهانە یش لەم ڕووداوە دا بریندار بوون .هەڵکەندنی تونێلەکان یەکێ لە شێوەکانی خەباتی گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەکەرتی غەززە بەتایبەت گوردانەکانی عێزئەلدین قەسام لقی سەربازی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ە . دەیان کەس لە خەباتکارانی فەلەستینی تا بە ئێستا لە توونیلەکانی خۆڕاگری لە کاتی هەڵکەندن و تەیارکردنی ئەو شۆینانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی ڕەژیمی زایۆنی کوژراون